هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

خۆڕاگری: شەوی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٥ ساڵ بە ناوی ئارام ئیسماعیلی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گوازتراوەتەوە

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات وێرای دەستبەسەر کردنی ئارام ئیسماعیلی ماڵی ناوبراویشیان پشکنیوە.

تا کاتی بڵاو بوونەوەی هەواڵی دەست بەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی نادیارە. https://t.me/xoragre https://xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513