‌ هەشت هاووڵاتی لە شاری بانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازترانەوە

خۆڕاگری: چوار شەممە ١٩ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی لە هێرشێکی هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵی هاووڵاتیان لە شاری بانە، هەشت کەس دەسبەسەر کران.

بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، باقی محموودی،هووشیار شعبانی،سەرحەد ساڵحی،کازم خدری، ئیبڕاهیم شووریانی، ڕەحمان شادانی، ڕێبوار سووری و زانکۆ ڕەحمەتی لە لایان هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازتران.

شایانی باسە کە تا ئێستا دیار نییە ئەو هاووڵاتیانە بە چ تۆمەتێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەست بەسەر کراون . https://t.me/xoragre https://xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.c