زیندانییەکی سیاسی پاش کۆتایی هاتنی مەرەخسی بۆ چارەسەری پزشکی گەڕایەوە بۆ زیندان

خۆڕاگری: ڕۆژی هەینی ٢١ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی هاوڵاتییەک بە ناوی” باپیر بەرزە” خەڵکی گوندی چـیانە”ی سەر بە شاری پیرانشار پاش کۆتایی هاتنی مەرەخەسی چارەسەری پزیشکی سەر لە نوێ بۆ تپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ زیندای نەغەدە گەڕایەوە.

شیاوی باسه کە ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕەزبەر پاش تووشبوون بە ڤایرۆسی کرۆنا مەرەخەسی ـیان پێدابوو.

باپیر بەرزه ڕێکەوتی١ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٩بۆ تێپەڕاندن و جێبەجێ کردنی زیندانیەکەی، بۆ زیندانی حکوومەت لە شاری نەغەدە ڕاگوازرابوو.

ڕێبەندانی١٣٩٨ی هەتاوی باپیرە بەرزە لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای سزاکانی٢ی حکوومەتی ئێران لە پیرانشار بە تۆمەتی” هاریکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران، ٨ مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا و پاش دیاری کردنی داوای دادگای سەرەتایی بە دانانی بارمتەی ٢٢٠ملوێنی بە شێوەی کاتی ئازاد کـرابوو. https://t.me/xoragre https://xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513