نامەی هاوبەشی ١٤ زیندانیی سیاسی و مەزهەبی مانگرتوو لە زیندانی ورمێ

خۆڕاگری: ١٤ زیندانیی سیاسی و مەزهەبی لە نامەیەکی هاوبەشدا، بۆ دادوەری چاوەدێری زیندانی ناوەندیی ورمێ، بە شێوەی فەرمی مانگرتنی وشکی خۆیان لە خواردن ڕاگەیاند.

ئەو ١٤ زیندانییە سیاسیی مەزهەبییەی زیندانی ناوەندیی ورمێ، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەزی ١٣٩٩ هەتاوی، مانگرتنی وشکی خۆیان دەسپێکرد.

ئەو زیندانییە مانگرتووانە ڕایانگەیاندووە کە ئەو نامە هاوبەشە بۆ بە دواداچوون ، بۆ بەرپرسی دەسڵاتی دادوەر و و ناوەندەکانی ڕێبەری ڕەوانە دەکرێت.

دادوەری چاوەدێری بەڕێزی زیندانی ناوەندیی ورمێ

لەگەڵ سڵاو و ڕێز

بە ئەو بەرپرسە باڵا قەزاییە ڕایدەگەیەنین، کە ئێمە لە داواکارانی بەندی ١٠ی زیندانی ناوەندیی ورمێ، بەهۆی وڵامنەدانەوە و هەوڵی شیاو بۆ کەمکردنەوەی سزای زیندانیی تەعزیریی زیندانییان لە یاسای ڕاگەیەندراو، (یاسای داشکاندنی ماوەی بەند کران)بۆ جێبەجێ‌کردنی لە ڕێکەوتی ١٦ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی و هەروەها ئاسانکاریی قەزایی کە بریتییە لە ئازادیی مەرجدار، مافی مەرەخەسی و کۆتایی ماوەی زیندانیی زیندانییە ئەمنییەتییەکان، بۆ پێڕانەگەیشتن بە بارودۆخی هەنووکەی پێشێلکراومان، مانگرتنی وشکی خۆمان ڕادەگەیەنین.

ناوی ئەو ١٤ زیندانییە سیاسییە مانگرتوویە بەم شێوەیە ئاشکرا کراون:

ئاران تیباش، حوسێن عوسمانی، دارا ڕەشیدی، ئیرج سۆفی محەممەد دێشەمس، جەواد یووسفی، بێهزاد عەباسیی‌قەراگوز، مۆحسین مەحاڵی، فاروق لواشلوویی، سالار سدیقیی هەمەدانی، ئیبراهیم خەلیل سدیقیی هەمەدانی، خوسرەو زەرستان، سەید ئارام ئەمینولئیسلامزادە، تۆفیق عەبدوڵڵاهی و محەممەد حوسێن‌پوور. https://t.me/xoragre https://xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513