‌دوو چالاکی مەدەنی و کولتووری شاری شائاباد لە پارێزگای کرماشان بە بارمتە ئازاد کران.

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی داریووش مورادی ئەندامی دەستەی نووسەرانی ماڵپەڕی کولتووری_ئەدەبیی هەسارە، و “ئانیسا جەعفەریی مێهر”، ئەندامی دەستەی نووسەرانی وەرزنامەی ئەدەبی و هونەریی” ژ” و مامۆستای زمانی کوردی پاش ١٧ ڕۆژ بەندکران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپا لە کرماشان بە بامرتە ئازاد کران.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند، ئانیسا بە مارمتەی ٣٥٠ میلیۆن تمەنی و داریووش بە دانانی فیشی مووچە ئازاد کراون. ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە ئەو دوو چالاکە مەدەنییە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە رێگای ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەت تۆمەتبار کراون.

رۆژی دووشەممە، ٣ی سەرماوەزی١٣٩٩ی هەتاوی هێزەکانی سوپای پاسدارانی کرماشان هێرشیان کردە سەر ماڵی داریووش مورادی و ئانیسا جەعفەریی مێهر و هەردووکیان دەستبەسەر کرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان زیاتر لە بیست کەس لە هێزە ئەمنییەکان، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو دوو چالاکە کوردە و جیا لە دەستبەسەر کرانی ئەوان، ماڵەکەیانیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر کەلوپەلە تایبەتییەکانیاندا گرتووە.

ئەم دوو چالاکە کوردە، مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردووش لەگەڵ چەند چالاکێکی دیکەی خەڵکی ئەو شارە، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای کرماشان دەستبەسەر کرابوون. https://t.me/xoragre https://xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513