خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، ١٤ زیندانیی سیاسی و مەزهەبی لە زیندانی ورمێ، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەرامبەر جێبەجێنەکردنی یاسای کەمکردنەوەی سزای زیندان مانگرتنیان لە خواردنی وشک راگەیاند.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە ناوی ئەو ١٤ زیندانییە مانگرتوویەی بە ناوەکانی “ئاران تیباش، حوسێن عوسمانی، دارا ڕەشیدی، ئیرج سۆفی محەممەد دێشەمس، جەواد یووسفی، بێهزاد عەباسییقەراگوز، مۆحسین مەحاڵی، فاروق لواشلوویی، سالار سدیقیی هەمەدانی، ئیبراهیم خەلیل سدیقیی هەمەدانی، خوسرەو زەرستان، سەید ئارام ئەمینولئیسلامزادە، تۆفیق عەبدوڵڵاهی و محەممەد حوسێنپوور”، ڕاگەیاندووە.
ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند ئەو ١٤زیندانییە سیاسی و مەزهەبییە لە نامەیەکدا، ڕوو لەدەسڵاتی قەزایی بە ئاماژەکردن بە بارودۆخی نالەباری خۆیان و خستنە بەرباسی داواکارییەکانیان، داوایان لەو ناوەندە کردووە کە پە دەم داخوازییەکانیانەوە بین ویاسا جێبەجێ بکەن.
ئەو ١٤ زیندانییە سیاسی و مەزهەبییە ڕایانگەیاندووە کە هەتا ئێستا یاسایکەمکردنەوەی سزای زیندان، تەنها لە زیندانی ورمێ، بۆ زیندانییانی سیاسی و مەزهەبی جێبەجێ نەکراوە. شایانی باسە ئەی یاسایە باس لەوە دەکا کە ئەو زیندانییە سیاسی و ئەمنییەتیانە بە مەرجی هاوکاری کردن و ئاشکرا کردنی تاوانباران بەشێک لە سەزاکەیان کەم دەکرێتەوە.