ئامانج نیک پەی٢ ساڵ زیندانی بەسەر دا سەپێنرا.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاوڵاتییەک بە ناوی ئامانج نیک پەی کوڕی خالید خەڵکی گوندی نێی سەربە مەریوان و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیا لەلایەن دادگای کۆماری ئیسلامی لە شاری مەریوان دوو ساڵ زیندانی تەعزیری بە سەردا سەپێنرا.

جێی وەبیرهێنانەوەیە کە ناوبراو لە ٢٥ی بەفرانباری ١٣٩٨ لە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر و لە کۆتاییدا بە بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی لە ١٩ی ڕەشەممەی هەمان ساڵدا بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

شایانی باسە کەئامانج نیک پەی بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراوە. https://t.me/xoragre https://xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251