دەست بەسەر کردنی هاووڵاتییک لە شاری بانە.

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە لە لایەن ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە، هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی “ڕەحمان ڕەسووڵی”دەستبەسەر کرد.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان ڕەحمان ڕەسووڵی کوڕی ڕەحیم، خەڵکی ئاوایی” بڵەسەن ” سەر بە شاری بانە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
سەرەڕای تێپوڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە کوردەدا و هەروەها بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، هێشتا چارەنووس و شوێنی دەستبەسەر کرانی ناوبراو نادیارە.
شایانی باسە کە ڕێژیم ترسی ڕووخانی لێنیشتووە و بەردەوام خەریکی دەسبەسەرکردن و ئەزیەت و ئازاری خەڵکی ئێران بە گشتی و خەڵکی کوردستان بە تایبەتییە و دوای دەیانساڵ پێوایە بە گرتن و لێدان و کوشتن دەتوانێ بەسەرخەڵکدا زاڵ بێ. https://t.me/xoragre https://xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513