هاووڵاتیکی خەلکی ورمێ ٥ سال زیندانی بە سەر دا سەپا

خۆڕاگری : هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “نائیب (مەسعوود) حاجی‌پوور” خەڵکی ورمێ، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئەو شارە، بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

دادگا ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە “هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی لە ڕێگای ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران” تاوانبار کردووە.

دادگایی‌کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی دووشەممە ٣ی سەرماوەز بەڕێوە چوو و حوکمی داسەپاوە لە ڕۆژانی ڕابروودا، بە ناوبراو لە زیندانی ورمێ، ڕاگەیاندراە.

نائیب حاجی‌پوور، ١٦ی ڕەزبەری ساڵی ٩٨ لەگەڵ چوارهاووڵاتیی دیکەی کورد بە ناوەکانی “ئومید سەعیدی، عەبدولعەزیز محەممەدپوور، کامڕان قاسمی و کەیوان ڕەشۆزادە” بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، کرابوون.

https://t.me/xoragre https://xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-372211583572513