خۆراگری: ڕۆژی شەممە ٨ سەرماوەزی ١٣٩٩ دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی ئیسماعیل حاجی عەبدوڵا و هاشم مورادی خەڵکی گوندی شیناوێ-ی پیرانشار بە دانانی بارمتە ئازادکران.
بەپێی ئەو هەوالە ئەو دوو هاوڵاتییە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران” دەستبەسەر کرا بوون.
شایانی باسە کە ئیسماعیل حاجی عەبدوڵا و هاوڵاتییەکی دیکە بەناوی عەلی جۆلا، لە ڕێکەوتی ۲۵ خەزەڵوەر و هاشم مۆڕادی لە کۆتایی ئەو مانگە بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسای لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە پیرانشار دەسبەسەر کرا بوون. https://t.me/xoragre https://xoragri.com فیس بووک :https://www.facebook.com/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AC%D9%88%D9%85%DB%95%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-37221158357251