عوسمان مستەفاپوور
عوسمان مستەفاپوور، زیندانیی سیاسیی کورد کە بە تاوانی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکڕاتی کوردستان گیراوە، ٢٧ ساڵ لە زیندان دایە و هێشتا مەرەخەسی نەدراوەتێ.
عوسمان مستەفاپور ساڵی١٣٤٦لە گوندی کاسەکەرانی پیرانشارلە دایک بووە، لە ٢٣ی پوشپەڕی ساڵی٧٠ی هەتاوی هەتاوی دەسبەسەر و لە لقی یەکی دادگای ورمێدا، بە بڕیاری قازی جەواهیری سەرەتا سزای ئێعدامی بەسەردا سەپا و دوای ۶ ساڵ بەندکرانی سزاکەی بۆ ۱۰ ساڵ زیندان داشکا.
ناوبراو دواتر جارێکی دیکەش دادگایی و ئەمجارەیان بە ۲۵ ساڵی دیکەش سزا درا.
ناوبرا لەو ۳۵ ساڵ زیندانە ئێستا ٢٧ ساڵ زیندانی کێشاوە، بەڵام بەهۆی ئەو کێشانەی ناوەندە ئەمنیەتییەکان بۆی دروست دەکەن، تا ئێستا ئیزنی تاقە رۆژێک مەرەخەسی نەدراوەتێ.