دەسبەسەرکران و گواستنەوەی هاووڵاتییەک بۆ بەندیخانەی ورمێ


هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ورمێ لەلایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی دەسبەسەر کراوی خەڵکی گوندی ”ئەنبێ“ سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ بە ناوی ”بێهزاد تەڵایی“ بۆ بەندی تەلاش ناسراو بە بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بێهزاد تەڵایی ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەسبەسەر و دوای تەواو بوونی قۆناغی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانە گوازراوەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، بێهزاد تەڵایی بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی و پڕوپاگەندە بۆ گرووپە توندئاژۆ ئیسلامییەکانی دەسبەسەر کراوە.