بەندکراوێکی سیاسی کورد کە لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا دوو جار مانی لە خواردن گرتبوو، لە هۆڵی بەندیخانەی ورمێ ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.

ڕۆژی ئیەکشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ١٣٩٩، عادڵ موکەڕەم، بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لە پێش چاوئی دادوەری چاوەدێر و جێگری بەرپرسی بەندیخانەی ورمێ ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو بەندیخانەی ورمێ، عادڵ موکەڕەم لاقی ڕاستی بە ڕێژەیەکی زۆر سووتاوە. ناوبراوی لەبەر ئەوەی بەرپرسانی بەندیخانە بەڵێنەکانی خۆیان دوای مانگرتنی ناوبراو بەجێ نەگەیاندووە، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە عادڵ موکەڕەم بەبێ ئەوەی چارەسەریی پزیشکی بۆ بکرێت بە فەرمانی بەرپرسانی بەندیخانە بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراوەتەوە.
 

عادڵ موکەڕەم  ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەری ١٣٩٩ بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ١٠ مانگ ڕاگیرانی لە بەندیخانە بە بێ ئەوەی چارەنووسی یەکلایی بکرێتەوە، لێوەکانی دوورییەتەوە و مانی لە خواردن گرتبوو کە دوای ٣ ڕۆژ و بەڵێنی بەرپرسانی بەندیخانە لەسەر جێبەجێ کردنی داواکارییەکانی، مانگرتنەکەی خۆی شکاندبوو.


عادڵ موکەڕەم تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی ئورمیە، کۆتایی مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردو لە سنووری شاری خۆی لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە دیپۆرتی ئێران کراوەتەوە و بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری خۆی لەژێر لێپرسینەوە بووە و دواتر بۆ بەندیخانەی خۆی و  دواجار بۆ بەندیخانەی ورمێ گوازراوەتەوە.