بنەماڵەی ئەرسەلان خودکام: سپای پاسداران داوای لەسێدارەدانی بەپەلەی کوڕەکەمانی کردووە

خۆڕاگری: ئەرسەلان خودکام، بەندکراوی سیاسی مەحکوم بە سێدارە کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراوە، مەترسی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی لەسەرە و بنەماڵەکەی ڕایانگەیاندووە کە سپای پاسداران داوای بەپەلەی لە سێدارەدانی ڕۆڵەکەیانی کردووە.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو، حوکمی سێدارەی ئەرسەلان خودکام (سوهرابی) بەندکراوی سیاسی مەحکوم بە سێدارە، یەکلایی بووەتەوە و ئەگەری جێبەجی کردنی حوکمەکەی دوای تەواو بوونی مانگی رەمەزان زۆرە.

یەکێک لە نزیکانی ئەرسەلان خودکام لەمبارەوە ڕایگەیاند، داواکاری گشتی بە بنەماڵەیەکی ڕاگەیاندووە کە سپای پاسداران لایەنی سکاڵای دۆسیەی ئەرسەلان خودکامە و ئێمە بۆ بەڕێوەبردنی حوکمی سێدارەکەی لە ژێر گوشار سپای پاسدارانداین و زیاتر لەمە ناتوانین ئەو حوکمە ڕابگرین.

ئەرسەلان خودکام تەمەن ٤٧ ساڵ، ڕۆژی دوشەممە ٣ی بانەمەڕی ٢٧١٨ (٢٣ی ئاپریلی ٢٠١٨) لە حالێکدا ئەندامی سپای پاسداران بوو و بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکێکی ئەو ناوەندە ئەمنیە بەرەو شاری شنۆ ڕۆشتبوو، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کرا. ناوبراو مانگی گەلاویژی هەمان ساڵ (هاوینی ٢٠١٨) لەلایەن لقی ٣٢ی دادسەرای سەربازی ورمێ بە تۆمەتی هاوکاری حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و تا ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ڕاگیراوە.


ناوبراو لە کاتی دادگایی کردندا مافی هەبوونی پارێزەری نەبووە و دادگاه وەکیلی تەسخیری کە قازیەکی خانەنشینی دادسەرای سەربازی بووە بۆی دناوە و نابراو و بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە ڕاگرتنی حوکمی سێدارەی ئەرسەلان تەنیا لەدەستی سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئێراندایە.






Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*