دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵک بۆکان بەشێوەی کاتی ئازاد کران

خۆڕاگری: دیار حاجی‌ڕەسووڵپوور و دیان ڕەسووڵپوور، دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان پاش نزیکەی مانگێک ڕاگیران، بەشێوەی کاتی ئازاد کران.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ۱۰ی بەفرانباری ۱٤۰٤ هەتاوی “۳۱ی دێسامبری ۲۰۲٥ی زایینی” دیار حاجی‌ڕەسووڵپوور و دیان ڕەسووڵپوور، دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری بۆکان، پاش ۲٦ڕۆژ دەسبەسەربوون، هەرکامیان بە دانانی بارمتەی ٦۰۰ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردنەکەیان لە بەندیخانە ئازاد کراون.
ماوەی نزیکەی مانگێک لەمەوبەر ئەو دوو هاووڵاتییە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کران و لەماوەی دەسبەسەربوونیاندا لەمافە سەرەتاییەکانیان وەکوو دەسبەسەرکراوێک بێبەش کرابوون.