مامۆستایەکی ئایینیی بەندکراوی خەڵكی بۆکان بەهۆی تێکچوونی تەندروستییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە

خۆڕاگری: مامۆستا محەممەد خزرنژاد، کەسایەتیی ئایینیی بەندکراوی خەڵكی بۆکان، بەهۆی ناجێگربوونی دۆخی تەندروستییەوە، لە بەندیخانەوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشانە.

ڕۆژی دووشەممە، ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی، (١ی ١٢ی زایینی) ژووری هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: مامۆستا محەممەد خزرنژاد، کەسایەتیی ئایینیی خەڵكی شاری بۆکان کە ماوەی ٢ساڵ دەبێ لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بەندکراوە، دوای پشتڕاستکردنەوەی پشکنینی پزیشکی، دەرکەوتووە کە ناوبراو دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە و پێویستی بە چارەسەری بەپەلە هەیە و بۆ ماوەی مانگێک مۆڵەتی پێدراوە کە لە دەرەوەی بەندیخانە چارەسەر وەربگرێت.

ناوبراو سەرەڕای ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستی و پێویستیی بەپەلەی بە چارەسەری پزیشیکی، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە بەشێوەی مەرجدار و بۆ ماوەی یەک مانگ مۆڵەتیان پێداوە کە لەدەرەوەی بەندیخانە و لەژێر چاوەدێری توندی ئەمنی‌دا چارەسەری پزیشکی وەربگرێت و هەروەها پێشتر بە نیشانەی ناڕەزایەتی مانی لە خواردن گرتووە کە تەندروستیی باش نییە، بەڵام ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم گرینگییان پێنەداوە کە بووەتە هۆی خراپتربوونی دۆخی تەندروستی.

جێی ئاماژەیە کە مامۆستا محەممەد لە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاویدا لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و هەر لە بەندیخانە تووشی چەندین نەخۆشی بوویەوە و هەر لەو پێوەندییەدا ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و بنەماڵەکەشی داوایان کرد کە ناوبراو دۆخی تەندوستیی جێگیر نییە، بەڵام ڕێژیم گرینگی بەو بابەتە نەدا و ئێستا تەندروستیی ناجێگیرە و لە نەخۆشانەیەکی شاری سنە لەژێر چاودێری چڕی پزیشیک‌دایە.