گردبوونەوەی بنەماڵەی بەندکراوان لە پێش بەندیخانەی ئورمیە

بنەماڵەی ژمارەیەک لە بەندکراوانی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە لەپێش ئەو بەندیخانەیە کۆبوونەتەوە و داوای ئازادی ڕۆڵەکانیان دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٢ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (٢ی مارسی ٢٠٢٠)، بنەماڵەی ژمارەیەک لە بەندکراوانی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە لەپێش ئەو بەندیخانەیە کۆبوونەتەوە و داوا دەکەن ڕۆڵەکانیان بە بارمتە ئازاد بکرێت.

بنەماڵەی یەکێک لەو بەندکراوانە وێرای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ، ئێمە بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کرۆنا ناو بەندیخانە ترسی ئەوەمان هەیە کە بە هۆی نەبوونی ئیمکاناتی پێویست لە ناو بەندیخانە، ڕۆڵەکانمان تووشی ئەو پەتایە بن و هەر بەو هۆیەوە کۆ بووینەتەوە هەتا بە دانانی بارمتە ڕۆڵەکانمان لە بەندیخانە ببەینە دەرەوە.