هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە کە لە کاتی گردبوونەوەکانی خەڵکی ئەو شارە بە مەبەستی شەرەمزار کردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکران و لێدانی قامچی بە سەردا سەپا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوولە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، فواد عەنایەتی، هاوولاتیی خەڵکی سنە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە حوکمی ١٠ مانگ بەندکران. و لێدانی ٤٠ قامچی بە سەردا سەپێندراوە.
ئەو حوکمە بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەی نایاسایی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کردستانییەکانی دژبەری ئێران بە سەر ناوبراودا سەپاوە.
فواد عەنایەتی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.