ئازادی دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی کامیاران دوای تەواو بوونی حوکمەکەیان

دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی کامیاران دوای تەواو بوونی ماوەی ٣٠ مانگەکەی حوکمی بەندکرانەکەیان، لە بەندیخانە ئازاد بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوولە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی کامیاران بە ناوەکانی ”ئیقباڵ قوبادی“ و ”هیوا نەدیمی“ دوای تێپەڕاندنی ماوەی ٣٠ مانگەی حوکمەکەیان، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ئازاد بوون.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خەرمانانی ٢٧١٧ (٦ی سێپتامبری ٢٠١٩) لە گەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی ”کەیومەرس نەدیمی“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران دەستبەسەر کرابوون.

دواتر هەر یەک لە ئیقباڵ قوبادی و هیوا نەدیمی لەلایەن دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی ”هاوکاری حیزبی دێموکراتی کوردستان“ حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا کە ئەو حوکمە دواتر لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ٣٠ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.