دەسبەسەرکردنی حەوت هاووڵاتیی دیکەی خەڵكی سەقز لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆراگری: مەنسوور سوڵتانی، زاهید مورادی، مەحموود ئامانی، خەلیل شەعبانی، مێهدی مەجیدی، فەردین ساڵحی و فەرزاد ڕەحیمزادە، حەوت هاووڵاتیی دیکەی خەڵكی سەقز لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی، خەلیل شەعبانی، مەحموود ئامانی، زاهید مورادی، فەرزاد ڕەحیمزادە، مێهدی مەجیدی، فەردین ساڵحی و مەنسوور سوڵتانی، حەوت هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز لە درێژەی سەرکوت و گوشارەکانی ڕێژیمدا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتەوە پێنج ڕۆژە دەسبەسەر کراون و چارەنووسیشیان ناڕوونە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی ئەو حەوت هاووڵاتییە لەلایەن چەکدارانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتی وەپاڵدراویان و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکانیان بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکانیان نەداوە.