خۆڕاگری: دانیاڵ دارابخانی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵكی کرماشان ماوەی ٢ حەفتەیە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.
ڕۆژی شەممە، ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ماوەی دوو حەفتەیە دانیاڵ دارابخانی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵكی شاری کرماشان و دانیشتووی لاهیجان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و پاش لێكۆڵینەوە گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی لاهیجان و چارەنووسی ناڕوونە.
ناوبراو پێشتر لە خۆپێشاندانەکانی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو و هەروەها لە مانگی ڕەشەمەی هەمانساڵدا جارێکی دیکە دەسبەسەر کرا و پاش یەک مانگ لێکۆڵینەوە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی “دیزڵاوا”ـی کرماشان.
