دەسبەسەرکردنی مامۆستایەکی ئایینیی خەڵكی جوانڕۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: زانا حوسێنی، مامۆستای ئایینیی خەڵكی جوانڕۆ نزیکەی حەفتەیەکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

ڕۆژی شەممە، ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: مامۆستا زانا حوسێنی، چالاکوانی ئایینیی و پێشنوێژی یەکێک لە گوندەکانی سەربە شاری جوانڕۆ، ماوەی پێنج ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.

ناوبراو ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەیەکی شاری کرماشان و تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەروەها دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە و بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی نابێت لە گرتنە و بەندیخانەدا ڕابگیردرێت.