بەندکراوێکی سیاسیی کورد بەهۆی ناجێگیری تەندروستییەوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە

خۆڕاگری: خالید بایزیدی، بەندکراوی سیاسیی خەڵكی شنۆ بەهۆی ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستییەوە، لە بەندیخانەوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەوە و لەژێر چاوەدرێدی پزیشک‌دایە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی، خالید بایزیدی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی شار شنۆکە ماوەیەک لەمەوبەر لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە سزای ٥ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێنرا، لەلایەن پزیشکەکانەوە لە بەندیخانە پشتڕاست کرایەوە کە باری تەندروستی ناجێگیرە و بەهۆی بوونی نەخۆشیی دڵەوە تەندروستی تێک چووە و بەو هۆیەوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لەژێر چاوەدێری چڕی پزیشیکی‌دایە.

ناوبراو لەکاتێدا ئەو سزایەی بەسەردا سەپێندرا کە لە ڕاپۆرتی پزیشکی‌دا هاتووە ناوبراو بەهۆی نەخۆشی دڵەوە و تێکچوونی دۆخی تەندروستیی ڕێگەپێدراو نییە کە لە بەندیخانە بەند بکرێت، بەڵام کاربەدەستانی ڕێژیم وەکوو هەمووکاتێک بەبێ گوێدان بە دۆخی تەندروستی و ڕەچاوکردنی یاسای مافی مرۆڤ دۆخی تەندروستی ناوبراویان گەیاندۆتە ئاستی مەتریسدار و بەهۆی مانەوەیە لە بەندیخانە ئێستا دۆخی تەندروستی تێک چووە و لەژێر چاوەدێری چڕی پزیشکی‌دایە و مەترسی چیددی هەیە لەسەر ژیانی.