خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژی سێشەممە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤ هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی”ئەیوب جەوانپوور”،بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
ناوبراو چەندین جار لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کراوە و چەند ساڵیش لە زیندان دا بووە، لە گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو دا دوای هێرشی سەلەفییەکان بۆ سەر ناوبراو دەسبەسەر کرا و کە لە ئێستا دا یەک مانگ موڵەتی پێدراوە بە مەبەستی دوورخستنەوە بۆ پارێزگای خوزستان شاری سەقز بەجێبهێڵێت.
