سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵكی ئیلام لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: قودرەتوڵڵا جۆیار، هاووڵاتیی خەڵكی ئیلام، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە، سزای ١٢ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: قودرەتوڵڵا جۆیار، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئیلام و دانیشتووی تاران، لەلایەن لقی ٣ی دادگای سەربازیی ڕێژیم لە تاران بەتۆمەتی سووکایەتی بە خامنەیی و سیخوڕیکردن بۆ لایەنی دژبەری ئێران، سزای ۷ ساڵ بەندکردن و بەتۆمەتگەلی دیکەی جیاواز، سزای پێنج ساڵ بەندکردن، سەرجەم سزای ۱۲ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

ناوبراو ڕۆژی هەینی، ٣٠ی جۆزەردانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ناوچەی سەربازیی پارچین‌ی تاران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە سەربازییەکانی ڕێژیم لە تاران و هەروەها لەماوەی دەسبەسەربوونیدا لەمافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کرابوو.