خۆڕاگری: شەش هاووڵاتیی خەڵکی میاندواو بەناوەکانی سەدیق عەباسنژاد، بێهزاد و کەیوان بەرجەستە، نیما قوربانزادە، خالق ڕەحیمی و موبین مەجیدزادە، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای ١٨مانگ و ٦ڕۆژ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سەدیق عەباسنژاد، بێهزاد بەرجەستە و کەیوان بەرجەستە، نیما قوربانزادە، خالق ڕەحیمی و موبین مەجیدزادە، شەش هاووڵاتیی خەڵكی گوندەکانی دوروبەری شاری میاندواو لەلایەن دادگای تاوانەکانی ڕێژیم لەو شارە سەرجەم سزای یەکساڵ و ٦مانگ و ٦ڕۆژ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی ڕەزبەری ئەمساڵ، لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ٢ی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە میاندواو بە سەرۆکایەتی قازی “ولایی” ئەو شەش هاووڵاتییەی بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەژی نیزامی ڕێژیم، هەرکامیان سزای ٣مانگ و ١ڕۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپاندوون.
