هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد بەشێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری: خدر ڕەسووڵی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی مەهاباد پاش نزیکەی ٢مانگ و نیو ڕاگیران بەشێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەژووری هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، خدر ڕەسووڵی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەهاباد کە زیاتر ماوەی ٢مانگ و نیوە لەگەڵ کچەکەی لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوون، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد ئازاد کرا.

ناوبراو ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی پووشپەڕی ئەمساڵ، لەگەڵ کچەکەی بەناوی کلارا ڕەسووڵی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەشێوەی دڕەندانە دەسبەسەر کران و کلارا ماوەیەک لەمەوبەر بەدانانی بارمتەی قورس بە بڕی پێنج ملیاردتمەن و بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو و ئەمڕۆش باوکی بەهەمانشێوەی بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنکەیان لە بەندیخانە ئازاد کراون.