دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵكی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵكی شنۆ بەناوی “کەیوان سەعیدی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، کەیوان سەعیدی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “سینگان”ـی سەربە شاری شنۆ لەلایەن هێزە چاکدارەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتایە سەرماڵەکەیان بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەت توندوتیژی دەسبەسەر کرا.

هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ناوبراو و وێڕای دروستکردنی دۆخێکی ترسێنەر و ئاڵۆزکردنی باری دەروونی هاووڵاتییان، بەشێوەیەکی دڕەندانە ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.