دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی ئیلام لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: ئەمیرعەلی زاکیری، هاووڵاتیی خەڵكی ئیلام جارێکی دیکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەمیرعەلی زاکری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئیلام و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی” جارێکی دیکە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری ناوبراو و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەریان کردووە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.