
خۆڕاگری: گۆران خودامورادی، بەندکراوی سیاسیی خەڵكی سنە پاش تێپەڕبوون ماوەی سزای بەندکردنەکەی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ی هەتاوی، گۆران خودامورادی، بەندکراوی سیاسیی خەڵكی گوندی “شیان”ـی سەربە شاری سنە، بە هەژمارکردنی ماوەی ٤٠ ڕۆژ دەسبەسەرکردنی پێشوو، كەمكردنەوەی ٤٥ ڕۆژ بەهۆی خۆڕادەستكردنی و ٤٢ ڕۆژی دەسبەسەركرادنی ئەم دواییانە، لە بەندیخانە ئازاد كراوە و هەوەها ڕۆژی یەكشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو، دوای بانگكردنی بۆ لقی چواری جێبەجێكردنی سزای تاوانەكانی ڕێژیم لە سنە، بە مەبەستی جێبەجێكردنی سزای بەندكردنەكەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە،
شایانی باسە کە، ناوبراو پێشتر لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لە سنە بەتۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیم، سزای ٤ساڵ بەندكردنی هەڵپەسێردراو و شەش مانگ بەندكردنی بەسەردا سەپێندرابوو.