کامیاران دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارە

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی مارابی سەر بە شاری کامیاران بە ناوی”ڕێبوار مارابی” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەروگواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی ناریار.

 شایانی باسە هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستبەسەر کردنی ڕێبوار باوکی ئەو هاووڵاتییە(فەرەیدوون ماڕابی) بە بارمتە دەگرن و کە دوای دەستبەسەر کردنی ڕێبوار باوکی ئازاد دەکرێت.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی لەبەردەست دا نییە و  چارەنووسی نادیارە.