“مامۆستا حەسەن فەتحی خدرلەکی” بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی “مامۆستا حەسەن فەتحی خدرلەکی”پێش نوێژی گوندی قازلیانی سەر بە شاری بۆکان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرا.

ئەو مامۆستایە ڕۆژی ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێت و تا ئێستا لەو تۆمەتانە خراونەتە پاڵ ئەو مامۆستا ئاینییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.