“مامۆستا محەممەد سەیف پەناهی”لە دادگای تایبەتی ڕووحانییەت لە شاری هەمەدان تۆمەتەکانی پێ ڕاگەیندرا

خۆڕاگری: بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییە کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی  “مامۆستا محەممەد سەیف پەناهی”پێش نوێژی گوندی قادرمەرزی سەر بە شار دێولان لە لایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئاینیی لە شاری هەمەدان تۆمەتەکانی پێ ڕاگەیندراوە و ئێستا بە کەفالەت تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کراوە.

تا ئێستا لەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئە مامۆستا ئاینییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.