“سەجاد مورادی وەندان”لە بەندیخانە شاری ئیلام مانی لە خواردن گرتووە

خۆڕاگری: بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییە کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا بە ناوی “سەجاد مورادی وەندان”بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربرین بە مانەوەی بەردەوامی لە بەندیخانەو ناڕوووونی چارەنووسی  لە ڕێگای دوورینەوەی لێوەکانی مانی لە خواردن گرتووە.

ئەو هاووڵاتییە لە ڕەوتی شوڕشی ژینا ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، لە شاری مەسجد سلێمان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.