هەوڵی خۆکوشتنی “ڕەسووڵ کەریمی”لە بەندیخانە شاری ئیلام

خۆڕاگری: بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییە کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا بە ناوی “ڕەسووڵ کەریمی”بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربرین بە مانەوەی بەردەوامی لە بەندیخانەو ناڕوووونی چارەنووسی لە ڕێگای خواردنی (حەب) هەڵی خۆکوشتنی داوە. ، ئێستا لە نەخۆشخانە لە ژێر چاوەدێری دایە.

ئەو هاووڵاتییە لە ڕەوتی شوڕشی ژینا لە مانگی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێت و بە درووست کردنی دۆسییەی ئەمنی تۆمەتی درووست کردنی پشێوی چەکداڕانەی خراوەتە پاڵ.