ئەرسالان بەهرامی سزای بەندکران و لێدانی قامچی بەسەر دا سەپێندرا

بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بەناوی”ئەرسەلان بەهرامی” لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا لە لایەن دادگای تاوانەکانی شاری سەقز سزای ٩مانگ بەند کران و لێدانی ٥٠قامچی بە سەر دا سەپێندرا.
ئەو دادگایە “ئەرسەلان بەهرامی” بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی،و پڕوپاگەندا بە قازانجی گرووپەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی بە ٩مانگ بەندکران و لێدانی ٥٠ قامچی مەحکووم کردووە.
ئەو هاووڵاتییە لە ڕەوتی شوڕشی ژینا دەستبەسەر کرا،کە دوای لێکوڵینەوە بە بارمتە ئازاد کرابوو.