دیوانی بەرزی وڵات سزای سەپێندراوی بە سەر” لوقمان دەروێش”دا ڕەت کردەوە

خۆڕاگری: بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییە کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتی “لوقمان دەروێش”کە پێشتر لە لایە دادگا بە ١٠ ساڵ بەند کران و دوور خستنەوە بۆ زیندانی ئەهواز و ٥ ملیارد تمەن سزا درابوو لە لایەن دیوانی بەرزی وڵات رەت کرایەوە و بۆ پێدا چوونەوە ڕەوانەی دادگایەکی هاوشێوە کرا.

 ناوبراو بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندان و ئاگردانی بانک  دەست بردن بۆ ئەسلەحە و درووست کردنی ترس لە ناو خەڵک بە ١٠ ساڵ بەندکرانی تەعزیری و دوور خستنەوە بۆ بەندیخانەی ئەهواز و هەروەها ٥ ملیارد تمەن پێ بژاردن مەحکووم کرابوو.

“لوقمان دەروێش” ٢٧ ساڵە باوکی دوو منداڵ ٧ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە رەوتی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی تەورێز لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو.