“شەهریار کورد” خەڵکی ئاودانان بە بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی ٢٢ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی دەستبەسەر کراوی کوردی خەڵکی ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام دوای چاردە ڕۆژ دەستبەسەر کران بە شێوەی کاتی تا بەرێوە چوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ئیلام ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ١ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی بە بێ بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی خۆی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا.