دوو هاووڵاتی خەڵکی بۆکان دەستبەسەر کران

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ٢٢ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی  “سەلاحەدین شەریفی” و هەروەها هیوا رەحیم پوور پەرستار لە نەخۆشخانەی شاری بۆکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەروگواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی ناریار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنیان لەبەردەست دا نییە و  چارەنووسیان نادیارە.