سزای سێدارەی “حاتم ئۆزدەمیر لە دیوانی بەرزی وڵات رەتکرایەوە

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، “حاتم ئۆزدەمیر”هاووڵاتی کوردی خەڵکی باکوری کوردستان کە پێشتر سزای سێدارەی بەسەر دا سەپێندرابوو لە لایەن دیوانی بەرزی وڵات سزای سێدارەکەی ڕەت کرایەوە و بۆ پێداچوونەوە  ڕەوانەی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ کرا.

“حاتم ئۆزدەمیر”خەڵکی باکوری کوردستان،پووشپەری ١٣٩٨ی هەتاوی لە تێکهەڵچوونەک لە نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و سپای پاسداران لە ناوچەی چاڵدوڕان” بە برینداری دەستبەسەر دەکرێت.کە دواتر لە ساڵی١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن دادگای شوڕشی خۆی بە تۆمەتی بەغی سزای سێدارەی بەسەر دا سەپێندرا.