درووست کردنی دۆسیە بۆ پارێزەری دۆسییەی ژینا ئەمینی دکتورسالح نیکبەخت

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ٢٠ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی “دکتور سالح نیکبەخت”پارێزەری دۆسییە ژینا ئەمینی بانگهێشتی لقی ٢ی دادسەرای گشتی و ئینقلابی تاران کراوە و پێی ڕاگەیندراوە کە لە داهاتووەکی نیزیک بە تۆمەتی “پروپاگاندا بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دادگای دەکرێت.

دکتور” سالح نیکبەخت”پارێزەری زۆر یەک لە بەندکراونی سیاسی کورد بوو کە بە بیانووی وتووێژ لەگەڵ ڕاگەیندنەکانی دەرەوەی ئێران،ڕووبەڕووی ئەو تۆمەتە کراوەتەوە.کە ئێستا بەشێوەی کاتی بە کەفالەت ئازاد کراوە.