هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ١٨ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی  “هیوا عەزیزپوور”لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە ژاراوی کردنی قوتابیانی کوردستان و ئێران لە ماڵەکەی خۆی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەروگواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی ناریار.

هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەر کردن ماڵی ناوبراویان پشکنیوە و دەستیان بەسەر کەل و پەلی شەخسی ئەو هاووڵاتییە دا گرتووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی لەبەردەست دا نییە و  چارەنووسی نادیارە.