بەردەوامی دەستبەسەر کردنی مامۆستایەکی ئاینی خەڵکی بۆکان

خۆڕاگری:”مامۆستا محەممەد خزرنەژاد” خەڵکی بۆکای کە نیزیک بە دوو مانگ پێش ئێستا لە گەڵ کورەکەی بە ناوی یاسر لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

شایانی باسە کە بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ناوەندە ئەمنییەکان بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی مامۆستا لە گەڵ بێڕێزی هێزە ئەمنییەکان بەرەوروو بوونەتەوە.

مامۆستا محەممەد ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی دوای بەشداری لە مەراسمی بە خاکسپاردنی ئەسعەد ڕەحیمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا.