سەحنە : دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەحنە

خۆڕاگری: ڕۆژی  ٢٢ی سەرماوەزی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەحنە سەر بە شاری کرماشان بە ناوی”ڕەشید مووسایی ” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری سەحنە سەر بە کرماشان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆشوێنێکی نادیار.

تا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.