خۆڕاگری: ڕۆژی یەک شەممە ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “شێرکۆ ڕوشەنی” ٣٠ ساڵە کوری عەتا لە درێژە دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە رەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسڵاتی کۆماری ئیسلامی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
کە تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.