هەواڵ

گیان لە دەستدانی دوو خۆپێشاندەری تری خەڵکی بۆکان

خۆڕاگری: شەوی چوارشەممە٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی”ئەسعەد ڕەحیمی”محەممەد حەسەن زادە” لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لە دەست دا.

هەواڵ

دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی  خەڵکی شارەدێی سەرچنار

خۆڕاگری: ڕۆژی چوار شەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەلکی شارەدێی سەرچنار سەر بە مەهاباد بە ناوی”ڕێبوار بڵکامە”دەستبەسەر کرا.هێزە ئەمنییەکان سەر لەبەیانی ئەمڕۆهەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییەو بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر […]

هەواڵ

گیان لە دەستدانی خۆپێشاندەرێک لە شاری بۆکان

خۆڕاگری: ڕۆژی سێ شەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕەوتی خۆپێشآندانەکانی خەڵک بەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بۆکان هاووڵاتییەک بە ناوی”سامان قادر بەیگی” بە تەقەی ڕاستەوخۆێی هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەست دا.

هەواڵ

فریاد شیلان بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکە ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: رۆژی دووشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتی فەریاد شیلان خەڵکی پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغدە کرا. شایانی باسە کە پێشتر دادگای شۆڕشی شاری پیرانشار ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی […]

هەواڵ

ورمێ: مامۆستایەک لە ورمێ دەستبەسەر کرا

خۆڕاگر: رۆژی شەممە٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی مامۆستایەک بە ناوی”ئیسماعیل رەحمەت پوور”کە خوێندکاری دکتۆرا لە بەشی فیزیکە دوای بانگهێشت کردنی ئەو مامۆستایە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە  کە تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

هەواڵ

سەقز: مامۆستایە دەستبەسەر کرا

خۆڕاگر: سێ شەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی مامۆستایەک بە ناوی”جەمشید مزەفەری”کە ڕابردووی ٣٠ ساڵ خزمەتی هەیە و ئەندامی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی سەقزە بە بێ بوونی بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی […]