هەواڵ

دوو هاووڵاتی شاری شنۆبۆ جێبەجیکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە كران

خۆڕاگری: دووشەممە ١٨ی ڕەشەممە، دوو هاووڵاتییە خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی ”ڕەحیم ڕەفعەتی”و”ڕەحمان تابش” بۆ جێبەجێ كردنی حوكمەكەیان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە كران. ئەو دوو هاووڵاتییە لە دادگای شۆڕشی شاریشنۆ و دواتریش لە دادگای پێداچوونەوەی ورمێ […]

هەواڵ

پێشوازی گەرمی خەڵک لە دەسبەسەرکراوانی مانگی ڕێبەندان لە ئاوایی سیسێر کە بە دانانی بارمتە ئازاد کران

خۆڕاگری : ڕۆژی یەک‌شەممە ١٧ ڕەشەممە، سێ هاووڵاتی خەڵکی ئاوایی سیسێر سەر بە شاری ڕەبەت بە ناوەکانی “بەهمن یوسف‌زادە”، “فەرهاد مووساپوور” و “فەرەیدوون مووساپوور” با دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کران. “بەهمن یوسف‌زادە” و “فەریدوون […]

هەواڵ

كەماڵ شەریفی زیندانی سیاسى کورد لە زیندانى مینابتوويی جەڵتەی دڵ بوو

خۆڕاگری:کەماڵ شەریفى ڕۆژنامە نووس و زیندانی سیاسی كوردی خەڵکى سەقز کە نزیکەى ١٢ ساڵە بەبێ مافى مەرەخەسى لە زینداندایە، بە هۆى سەکتەى دڵەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکى شارى میناب كرا. بە پێی زانیاریەکان،پاش ئەوەی کە کەماڵ شەریفى […]

هەواڵ

ڕەشید ناسرزادە بە شێوەی مەرجدار لە گرتووخانە ئازاد كرا

‍ چالاکێکی ژینگەپارێزیی خەڵکی شنۆ،بە ناوی ”ڕەشید ناسرزادە” پاش تێپەڕاندنی ٧مانگ لە دەستبەسەركرانی بە شێوەی مەرجدار لە گرتووخانەی شاری شنۆ ئازاد كرا. “ڕەشید ناسر زادە” ،هەواڵنێرو چالاكی ژینگەپارێزیی و ئەندامی گرووپی شاخەوانی”پێشڕەو”ی شنۆ، ڕۆژی سێشەممە […]

هەواڵ

سەلیم شەریفی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری:ئێوارەی پێنجشەممە ١٤ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “سەلیم شەریفی”، خەڵکی گوندی ”قوروشاوێ”سەر بە شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەی شاری شنۆ ئازاد کرا. سەلیم شەریفی ڕۆژی چوارشەممە١٣ ی ڕەشەممە، هاوكات […]

هەواڵ

عەزیز قادرتاج بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری:ئێوارەی پێنجشەممە ١٤ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “عەزیز قادرتاج”، خەڵکی گوندی نەرزیوەی سەر بە شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی شنۆ ئازاد کراوە. شیاوی ئاماژەیە ‍كە ڕۆژی چوارشەممە١٣ ی ڕەشەممە، […]

هەواڵ

ڕۆئیا جەلالی لە دەسبەسەر کراوانی مانگی ڕێبەندان بە بارمتە ئازاد کرا

‌ خۆڕاگری: چوار شەممە ١٣ی ڕەشەممەی١٣٩٩ی هەتاوی ڕۆئیا جەلالی چالاکی ژینگە پارێزی کوردی خەڵکی سنە بە شێوەیەکی کاتی و تا کاتی دادگای کردنەکەی بە بارمتە لە یەکێک لە دەسبەسەرگەکانی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا. شایانی باسە […]

هەواڵ

هاوڵاتییەكی خەڵكی شنۆ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “شۆڕش بەرهەم”، خەڵکی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگای کردنەکەی، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ ئازاد کرا. شۆڕش بەرهەم […]

هەواڵ

‌ دەسبەسەر کرانی چوار هاووڵاتی خەڵکی مەریوان لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکان

‌ خۆڕاگری: رۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەشەمە، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “مادیح مەحیەدینی”، “ئارمان شێرزاد”، “ڕۆژگار فەرقیزادە” و “محەممەدساڵح گوودەرزی”، خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. […]

هەواڵ

دەستبەسەر كرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری سەقز

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕەشەمە، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “سۆران موعین‌دووست”، کوڕی ڕەحیم و “ئەهوەن فرووزان”، کوڕی ئیبراهیم، خەڵکی گوندی “گەورە قەڵا” سەر بە بەخشی سەرشیوی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە بێ بوونی […]