مەرگی زیندانییەکی سیاسی بە ڕوداوی هاتووچۆ لە شاری شنۆ


خەلیل(خەلۆ) عەبدی کوری عەبدوڵا خەڵکی ئاوایی گەڵاز سەر بە شاری شنۆ رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 98/2/25بەکارەساتی تەسادوف لە شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد ،کاک خەلیل پێاوێکی ئازا و نیشتمانپەروەربوو ،لە ماوەی ژیانی دوو جار بە تاوانی سیاسی و هاوکاری و ئەندامێتی حیزبی دێموکرات دەکەوێتە زیندان ،لە دەیەی 60 سێ ساڵ و دەیەی 70 سەرەتا بە حوکمی ئێعدام دوای دوو ساڵ حوکمەکەی شکا بوو بە 8 ساڵ ، لەو ماوەیە دا سەرجەم حوکمەکەی بەسەر بەرزی کێشا و زیندان وئەشکەنجە و ئازارەکانی زیندان چۆکی پێدانەدا لەو سەونگەرەشدا بە رووسووری و بە ئیمان بە رێبازەکەی هاتەدەر،هاوڕێ خەلیل هەتا بڵێی مرۆڤێکی روح سووک ،بە وورە ،سەرو و روو خۆش جێگای متمانەی هاوڕێیانی بوو . بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنە ماڵەی بەرێزی کاک خەلیل و خەڵکی ئاوایی گەڵاز و شاری شنۆ دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین، روحی شاد و ڕێگای خەباتی بەردەوام ، ئەنجومەنی زینانییە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان