دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتیی خەڵکی قوروە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “عەلی سلێمانی”،”موحسین سەنگین ئابادی”،”موزەفەر فەلاحی”لەگەڵ هاوژینەکەی”ماریا فەلاحی” لە پێوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیم دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.