دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “فەرەیدوون پوورسام”، “ڕێبوار ڕەش”، “فایەق ئیسکات” و “شادمان” خەڵکی گوندی “دەرەتفێ” سەر بە شاری مەریوان لە پێوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیم دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.